6 ی چواری 2013

٥
دوکه‌ڵ له شوێنی که‌وتنی گولـله خومپاریهک له ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌رزده‌بێته‌وه. ئه‌م وێنه‌یه له لایه‌ن ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی سوریاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن ژنێـک کوژراوه و 13 که‌سیش برینداربوون.

٦
پـشیلهیهکی که‌نه‌دی جۆری سفینکس Sphynx له پـێشبڕکێـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جوانی له شـاری بوخارستی ڕۆمانیا.

٧
به مه‌به‌سـتی ڕاکێشـانی سه‌ره‌نجی خه‌ڵکی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ نه‌خۆشـخانه‌ی منداڵانی ماندێلا، کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی ئه‌فریکای باشور له ناو ئاوی ئۆقیانوسی ئه‌تلانتیکدا ژماره‌یه‌ک میزه‌ڵانی ڕهنگوڕهنگ به‌ره‌و ئاسـماندا هه‌ڵده‌ده‌ن.

٨
هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی تۆم کرووز و هونه‌رمه‌ندی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئۆکرانی ئۆلگا کوریلێنکۆ قاڵبێـکی سه‌هۆڵ دهشـکێنن له میانه‌ی نمایشـکردنی دوایـین فلیمیان "Oblivion" له شـاری تایپـێی پایته‌ختی تایوان.