ئاپڵ ڤێرژنێکی بەهێزتری لە هەرزانترین ئایفۆنی خستەڕوو لە هەوڵێکیدا بۆ ڕاکێشانی کڕیاران بەلای پاکێجێکی ژیری دەستکردا کە کۆمپانیاکە هیواداربووە ببێتە هۆی زیندووکردنەوەی خواستەکان لەسەر پڕ فرۆشترین بەرهەمەکانی.
ئایفۆن 16e ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرا کرا و نەوەی چوارەمی مۆدێلێکە کە زۆر هەرزانتر لە مۆدێلەکانی دیکەی ئایفۆن فرۆشراوە.
ئایفۆن 16e چیپێکی کۆمپیوتەری تێدایە کە پێویستە بۆ پڕۆسەکردنی تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوسین و دەنگەکان کورت دەکاتەوە و ئیمۆجی دادەنێت و لە هەمان کاتیشدا تایبەتمەندی سیری زیرەکتر دەکات. باتری و کامێراکەشی زۆر بەهێزتر دەبن.
ئەم هەموو تایبەتمەندییە نرخی سەرەتایی ئایفۆن 16e دەگەیەنێتە 600 دۆلار. بەڵام ئایفۆن 16e هەرزانتر دەبێت لە هەرزانترین جۆری ئایفۆن، ئایفۆن 16، کە نرخەکەی دەگاتە 800 دۆلار. لە 28 ی مانگی دووەوە ئایفۆن16e دەکەوێتە بازاڕەوە.
سەرچاوە/ AP