Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕێککەوتنی ئیسرائیل و بەحرەین بە ڕۆژێکی مێژوویی ناودێر دەکات


بەحرەین بوو بە نوێترین وڵاتی عەرەبی کە ڕازی بێت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەک بەشێک لە هەوڵی دیپلۆماسی فراوانتری سەرۆک دانۆڵد ترامپ و بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ تێکەڵکردنی ئیسرائیل بەتەواوەتی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ترامپ ڕۆژی هەینی پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ و شای بەحرەین حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند. هەرسێ ڕێبەر بەیاننامەیەکی کورتی هاوبەشیان لەسەر ڕێککەوتنەکە بڵاو کردەوە.


دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی تری مێژووییە! دوو دۆستی مەزنمان ئیسرائیل و شانشینی بەحرەین ڕازیبوون بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی- دووهەم وڵاتی عەرەبیە لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجام بدات!"


سەرۆک ترامپ دەقی بەیاننامەکەشی لە تویتەکەیدا بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە " دەستپێکردنی وتووێژی ڕاستەوخۆ و پەیوەندی لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵگە کاریگەر و پێشکەوتووەی ئابوری بەردەوام دەبێت لە گۆڕانکارییە پۆستیتیڤەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاد بوونی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی هەرێمەکە."

ئەم ڕێککەوتنە پاش ئەوە دێت مانگی ڕابوردوودا بە ناوبژیوانی ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( ئیمارات) ئەنجام درا. لە هەفتەکانی پاش ئەوەش یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە بۆ ئیمارات و لە ئیمارتەوە بۆ ئیسرائیل ئەنجام درا.

XS
SM
MD
LG