به پێی ئه‌نستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یانده‌ن بنکه له ڤیه‌ننا، ئێراق ئێستا چواره‌م وڵاته له لیستی ئه‌و وڵاتانه که مه‌ترسیدارترین شوێنن بۆ رۆژنامه‌وانان، واته ده‌که‌وێته پاش مه‌کسیکۆ، هندۆراس و پاکستانه‌وه. ئه‌نتۆنی میلز، به‌رپرسی به‌شی ئازادی ڕاگه‌یانده‌ن بۆ ئه‌نستیتۆی ناونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یانده‌ن ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ ژماره‌ێ رۆژنامه‌وانانی له عێراق کوژراوه‌ن له زیاد بوون دایه ، که هاوکاته ده‌گه‌ڵ زیاد بوونی توند‌و تیژی له ئاکام که‌م بونه‌وه‌ی کرداره‌سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش ئه‌ۆ ڕاستیه زه‌ق ده‌کاته‌وه که ئه‌م وڵاته چه‌نده ده رۆشێکی ناسه‌ك دایه، نه‌ك هه‌ر بۆ رۆژنامه‌وانان به‌ڵکو بۆ وڵاتیانی ئاسایی-ش، وه به رای من باره‌که هێشتاش زۆر ناسکه و ڕۆژنامه‌وانان له ناو ئه‌ۆ که‌سانه‌ن به‌هاکه ده‌ده‌ن.
میلز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاری ئه‌م جۆره هێرشانه‌ن ده‌بێت ده‌ست نیشان بکرێن و بدرێنه ده‌ست داد و ئه‌ویش له داگایی کردنێکی شه‌فاف و ره‌وادا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی میلز، ، هاوکارمان مۆعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:30 خوله‌که.