Accessibility links

ئەنگێلا مێرکڵ: دەبێت بەشداری بە ئەسەد بکرێت لە هەر وتووێژێـک بۆ کۆتایی‌هێنان بە قەیرانی سوریا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت دەبێت بەشداری بە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بکرێت لە هەر دانوسـتاندنێـک بۆ کۆتایی هێنان شەڕی ناو سوریا.

ڕۆژی پـێنجشەممە پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران، ئەنگێلا مێرکڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دەبێت ئێمە قسە لەگەڵ زۆر لە لایەنەکانی شەڕەکە بکەین کە بەشار ئەسەد یەکێـکیانە و هەروەها لەگەڵ لایەنی دیکەش بە هەمان شێوە.

پاشان گوتی نەک تەنها قسە لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا بگرێت، بەڵکو وڵاتانی گرنگیش لە ناوچەکە، لەوانە ئێران و وڵاتانی سووننەی وەکو سعودیـیە.

ئەم لێدوانەی ڕێبەرەی گەورەترین وڵاتی هێزی سیاسی و ئابوری نێو یەکێتی ئەوروپا لە کاتێـکدایە کە ئاماژەی زۆر هەن وڵاتانی ڕۆژئاوا هەڵوێستیان نەرم کردووەتەوە لە بەرامبەر ئەسەد.

ڕۆژی شەممەش جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی هەرچەندە دەبێت بەشار ئەسەد دەسـتبەرداری دەسەڵات بـبێت، بەڵام پـێویست نیـیە دەسـتبەجێ ئەوە بـبێت بۆ گەیشـتن بە ڕێکەوتنێـک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سوریا.

هەروەها فلیپ هامۆند وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش لێدوانی هاوشێوەی داوە.

XS
SM
MD
LG