Accessibility links

پیاوێکی ئێرانی لە دانمارک سزای حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنرا


پولیسی دێنمارک
پولیسی دێنمارک

وەک ئاژانسی ڕۆیتێرز ڕاپۆرت دەکات ئەو کەسە لە پێلانێک دا هەوڵی داوە کەسێکی ئەندامی جوولانەوەی ئازادیخوازی عەڕەبەکانی خوزستان لە دانمارک بکوژێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنگتن پۆست پیاوێکی بە ڕەگەز ئیرانی کە لە وڵاتی نۆڕوێژ ژیاوە لە دادگایی کردنێک لە دانمارک (دێنمارک) دا حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنراوە لە بەر ئەوەی زانیاری لە سەر ئوپوزسێۆنی ئێران بۆ دەزگاکانی سیخوری ئێران کۆکردۆتەوە.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، کەریم ئەڵلاوەیسی، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ لە نۆڕوێژ دەڵیت، پێنج وڵاتی باکووری ئوروپا گرووپی دژە تێرۆریان هەیە و هاوکاری یەکتر دەکەن.

کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ - نۆڕوێژ
کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ - نۆڕوێژ

هەروەها ئاگاییش دەدات:" ئێستا ئەوروپا وەک ساڵانی پێشوو نیە و بە شێوەیەکی دیکە هەڵس و کەوت لە گەڵ تێرۆری ئێران دەکەن؛ وەک ڕابردوو نیە کە هەر چی ئێران بڵێت، ئەوە بە قسەی بکەن."

وەک ڕۆێتێرز دەڵێت، ئەو کەسە بە ناوی موحەمەد داوود زادە لە مانگی ئوکتوبری ٢٠١٨ دوای کردارێکی گەورەی پولیس لە دانماڕک دەستبەسەرکرا کە ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی کاتی سنوورەکانی نێونەتەوەیی خۆی داخست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:50 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG