فڕۆكه‌یه‌كی مسافرهه‌ڵگری ئه‌تیوپیا به‌یانی یه‌كشه‌مه كه‌وته‌خواره‌وه، ١٥٧ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا وه‌ك كاربه‌ده‌ستان گوتیان، له ده‌مێكدا بنه‌ماڵه‌ی قوربانێكان به په‌له خۆیان گه‌یانده فڕۆكه‌خانه‌ی ئادیس ئابابا و شوێنی رووداوه‌كه.
تا ئێستا نه‌زانراوه هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بوئینگ ٧٣٧ چی بووه، كه فرۆكه‌یه‌كی تازه‌بوو و مانگی نوامبری پاره‌كه بۆ فڕۆكه‌خانه گوێزرابۆوه. فڕۆكه‌كه پێشتر په‌یامی نارد كه تووشی گرفت بووه، پاشان داوای لێكرا كه بگه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی فڕۆكه‌وانی به په‌یامنێرانی گوت.
هێڵی فڕۆكه‌وانی گوتی ١٤٩ مسافر و هه‌شت كه‌سی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له فڕۆكه‌كه‌دابوونه. مسافره‌كان خه‌ڵكی كنیا، كانادا، چین، ئه‌مه‌ریكا، ئیتیۆپیا، ئیتالیا، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، میسر، هندوستان، سلۆڤاكیا و وڵاتی تر له نێو ئه‌وانه‌دان گیان له ده‌ستدا، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاگایی دا.
فڕۆكه‌كه شه‌ش خوله‌كه دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئادیس ئابابای جێهێشت و به‌ڕه‌و پێته‌ختی كنیا ده‌فڕی كه‌وته‌خواره‌وه له شوێنێك كه ٥٠ كیلومتر له باشوری ئادیس ئابابا هه‌ڵكه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی هه‌وایی له په‌یامێكی سه‌ر ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.