راپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێبوردنی گشتی له ژێر ناونیشانی( خه‌ڵکی سیڤیل له عێراقدا له ژێر ئاگردان) . وه‌ک له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، هاوکاتی هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق، ته‌نها له هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی چواردا زیاتر له سه‌د که‌سی سیڤیل کوژراون.
حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێندا ڕه‌ت ده‌بێت به‌ڵام هێشتاش عێراقیه‌کان له ژینگه‌یه‌کی پڕ مه‌ترسیدا ده‌ژین. ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌توانن کارێکی زۆر زیاتر بکه‌ن بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سیڤیل، وه‌ک (ماڵکۆڵم سمارت) به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له ئه‌منیستی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت یارمه‌تی و کۆمه‌کی خه‌ڵکی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگاش بکه‌ن له ڕووی دابینکردنی ئاسایشیه‌وه.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له ڕاپۆرته‌که‌یدا باسیش له‌وه ده‌کات هێشتاش که‌مایه‌تیه نه‌ژادی و ئاینیه‌کان ئامانج و نیشانه‌ی هێرشه‌کانن. وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه ژنان و کچان له ژێر مه‌ترسی توندوتیژیدان له لایه‌ن ڕێکخراوه چه‌کداره‌کان و هه‌روه‌ها که‌س و کاریشیانه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی له ڕاپۆرته‌که‌دا باسکراوه ژماره‌یه‌کی که‌می پیاوان به تاوانی ده‌ستدرێژی سه‌ر شه‌ره‌ف و ناموس گوناهبارکراون، ئافره‌تان زۆر جاران به‌ده‌ستی خزم و که‌س وکاریانه‌وه دوچاری مه‌ینه‌تی دێن و ڕوبه‌ڕوی کوژران و توندوتیژی تر ده‌بنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ئه‌گه‌ر بیتو ڕه‌فتاره‌کانیان وه‌ک ده‌رچوون ببینرێت له باری باو، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بێتوو شوکردن به‌و که‌سه‌ی بۆیان ده‌ست نیشان ده‌کرێت ڕه‌ت بکه‌نه‌وه. توندوتیژیه‌کان ئه‌و خانمانه‌ش ده‌گرێته‌وه که به ده‌نگی به‌رز و ئاشکرا داکۆکی له مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان ده‌که‌ن. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ داواش ده‌کات به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عێراق ڕابگیرێت. ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپا به زۆر په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌نێرنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش که مه‌ترسی به‌خشترین شوێنن له عێراقدا.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێت ئه‌و ته‌م و مژه‌ی ئه‌گه‌رونه‌گه‌ری دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێی عێراقی گرتۆته‌وه ده‌شێت هۆکارێک بێت بۆ توندوتیژی زیاتر که تیایدا خه‌ڵکی سیڤیلی عێراقی ده‌بنه قوربانیی سه‌ره‌کی، ئه‌م نادیاریه وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه بارودۆخه خراپه‌که‌ی عێراق به‌ره‌وخراپتر ده‌بات.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به دۆسێی (سه‌ردار قادر) کراوه که کاندیدێکی لیستی گۆڕان بووه له شاری سلێمانی وله مانگی دوازده‌ی ڕابردودا له ماڵی یه‌کێک له خزمه‌کانیدا له په‌نجه‌ره‌یه‌که‌وه ته‌قه‌ی لێکراوه. سه‌ردار قادر به ئه‌منیستی گوتوه ناتوانێت به‌رپرسێتی ئه‌و ته‌قه‌کرنه بخاته ئه‌ستۆی هیچ لایه‌نێک به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت بۆته قوربانی نه‌بونی دیموکراسی.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌ستبه‌کار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له کوژرانی زیاتری خه‌ڵکی سیڤیلی عێراقی.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح خاڵه‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عبد الرحمن المشهداني باسکردوه. دکتۆر المشهداني، سه‌رۆکی نێوه‌ندی حه‌مورابیه بۆ داکۆکی کردن له مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی.
ده‌توانن گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:54 خوله‌که.