ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکان و هاوڵاتیانی کورد به تاوانی جۆراوجۆر له زیندانه‌کانی ئێراندان و هێندیکیشیان سزای مردنیان به‌سه‌ر دراوه. زانیار مورادی و لوقمان مورادی له نێوان ئه‌و هاوڵاتیه کوردانه‌ن که له سێداره دانیان له لایه‌ن دادگای شورشی ئیسلامیه‌وه پشت راست کراوه. کامپه‌ێنی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی ومه‌ده‌نی له نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کراوه داوایان لێ ده‌که‌ن هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گڕ بۆ برگرکردن له ژیانیان.
ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی ووته بێژی کامپه‌ێنی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی ومه‌ده‌نی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مرێکا ده‌ڵێت ئه‌و بریاره له چه‌ند ڕۆژی ڕابووردا له دیوانی عالی کشوه‌ره‌وه پشت ڕاست کراوه بۆ پیاده کردنی فه‌رمانه‌که، ده‌شڵێت نامه‌که‌مان هه‌رچه‌ند سه‌رئاوه‌ڵایه به‌ڵام له ڕێگه‌ی که‌ناڵی خۆیانه‌وه نامه‌که‌مان ئاراسته‌یان کردوون، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکمان به ده‌ست نه‌گه‌ێشتوه. په‌ناهی ده‌ڵێت بمانه‌وه‌ی و نه‌مانه‌وێ هه‌ردوو دوو که‌سایه‌تی ناسراوون و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ کاری وا بکه‌ن و ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌وه بن، من به دڵنیاییه‌وه پێتان ئه‌ڵێم فه‌رمانی له سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌رێزه ڕائه‌گێردرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:10 خوله‌که