ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی یه‌کێک له چالاکه ناوداره‌کانی سڤیل و ڕامیاری کوردستانی ئێرانه که بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌دایه پاش که‌مکردنه‌وه‌ی بریاری مردنه‌که‌ی بۆ 16 ساڵ. به پێ پزشکانی زیندان باری ته‌ندروستی ئه‌نوه‌ر په‌ناهی زۆر به‌ده و پێویستی به تیماری له ده‌روه‌ی زیندان هه‌یه. ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی برای ئه‌نوه‌ر په‌ناهی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کاک ئه‌نوه‌ری برای به هۆی ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی که له کاتی خۆێدا له زیندانی قوروه بینیوه توشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بوه و به هوی تیماری نه‌کردنی تا هاتوه باری ته‌ندروستی به‌ددتر بوه‌ته‌وه و ئێستاکه توشی کلیه‌کانی و زگ ئیشی بوه که پیوه‌ستی به تیماری پزشکی تاێبه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان رێگا ناده‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:37 خوله‌که.