سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی کامپی ئه‌شره‌فی سه‌ر به موجاهدینی خه‌لق که‌وته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی عێراقی و له سه‌ر ئه‌نجامدا چه‌ندین که‌س کوژراون و چه‌ندنی تریش برینداربوون.
ڕۆژنامه‌نووس ئه‌میر سه‌ڵه‌واتی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و کاته‌ی کامپه‌که که‌وتووه‌ته ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراق تا ئێستا سێ جار هێڕشی کراوه‌ته سه‌ر، ئه‌و ده‌ڵێت له‌وانه‌یه به هۆی ئه‌وه بێت که له‌م دواییانه‌دا وته‌بێژی موجاهدین ڕایگه‌یاندووه له ئاشکراکردنی ده‌زگای سه‌نته‌ر فیوجی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئیران و هه‌روه‌ها هاوکاری نزیکی حکومه‌تی مالکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:35 خوله‌كه.