هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەغدا ڕێـککه‌وتوون له‌سه‌ر پـێکهێنانى هێزێکى هاوبەشى پـێشمه‌رگه و سوپای عیراق بۆ پارێزگارىکردن لە ناوچە کێشە له‌سه‌ره‌کان له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
مەحما خەلیل . ئەندامى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لە پەرلەمانى عیراق بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى کرد کەوا لە دوا کۆبوونەوەى لایەنە سیاسیـیەکان بە رەزامەندى زۆربەى لایەنەکان رێککەوتوون بۆ جێگیرکردنى ئەو هێزە هاوبەشە و گوتیشی بەشێک لە هێزەکانى ئەمه‌ریکاش دەمێننەوە بۆ مەشق و راهێنان‌پێکردنى ئەو هێزانە.
مەحما خەلیل دەشڵێت حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى لە ئەمه‌ریکا کردووە به‌شێـک له هێزه‌کانی لە ناو خاکى هەرێمى کوردستاندا جێـگیربکات. ناوبراو هۆکارى ئەو داوایەشی بۆ بوونى مەترسى لەسەر هەرێمەکە گه‌ڕانده‌وه.
حکومەتى خۆجێی لە موسڵ سەرەڕاى ئەو رێککەوتنەش دژایەتى خۆى بۆ بوونى پێشمەرگە لە ناوچەکانى شارى موسل دەردەبڕێت.
قەحتان سالم گوتەبێژى پارێزگارى موسڵ به دەنگى ئەمه‌ریکای گوت ئێمە دژى کورد نین کە بەژدارى لە پاراستنى ناوچەکانى موسڵ بکەن، بەڵام لە چوارچێوەى سوپاى عیراقدا نەک وەکو پێشمەرگە. دەشڵێت پێشمەرگە سنووریان دیارى کراوە کە هەرسێ شارەکەى هەرێمى کوردستانە لە دەرەوەى ئەو هەرێمە بونیان نایاسایی‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.