Accessibility links

دڵدار زێبارى پارتێکى نوێ لە موسڵ دادەمەزرێنێت


دواى جیابوونەوەى لە لیستى حەدبا و نزیکبونەوەى هەر یەکە لە پارێزگارى موسڵ و لایەنى کوردى، دڵدار زێبارى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ پارتێـکی نوێ لە شارى موسڵ دادەمەزرێنێت.

دڵدار زێبارى دامەزراندنى حزبێکى سیاسى بە سەرۆکایەتى خۆى و بەناوى حزبى دامەزراوەى دادى نیشتیمانى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکای پشتڕاستکرده‌وه‌ و دەڵێت ئامانج لە دامەزراندنى ئەو پارته‌ پارێزگاریکردنە لە ناسنامەى عێراق و هەنگاونانە لەگەڵ گۆڕانکاریـیەکانى کە لە ناوچەکە دێنە پـێشەوە. دەشڵێت لە بەرنامەیدایە کوردەکانى موسڵ لە پارته‌که‌ی خۆى کۆبکاتەوە.

هەرێم کەمال ئاغا بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە دەنگى ئەمه‌ریکاى ڕاگەیاند بەو پێیەى دڵدار زێبارى پـێشتر هەمیشە دژایەتى کورد و هێزەکانى پێشمەرگەى کردووە بە دوورى نازانێت پارتەکەى لە دژى کورد بەکار بهێنێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:06 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG