ئەحمەد عەبدولجەبار جێگرى یەکەمى پارێزگارى سەڵاحەدین ڕایگەیاند لیژنەکانى تایبەت بە ڕێکخستنى کاروبارى بە هەرێمکردنى سەڵاحەدین دەستیان کردووە بە کۆپى کردنى فۆرمى ڕاپرسى.
زامن عەلەوى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین بە دەنگى ئەمهریکاى راگەیاند پارێزگاکە مافى خۆیەتى ڕاپرسى جەماوەرى ئەنجام بدات چونکە دوا جار بڕیارى بە هەرێمکردنى شارەکە لە دەست جەماوەرە و دەشڵێت ئەگەر زۆرینە دەنگیان بۆ بەهەرێمکردنی دا ئەوا پـێویستە هەموو لایەنێک ڕێز لەو بڕیارە بگرن.
رۆژنامەوان عەلى موسا به دەنگى ئەمهریکای گوت لە ئێستادا خەڵکى سەڵاحەدین لە چاوەڕوانى سەردانى نورى مالیکیدان کە بڕیارە لەم رۆژانە سەبارەت بە دوایـین هەڵوێستى حکومەتى عێراق سەردانى شارەکە بکات، بەڵام ئەو پێى وایە هەر ڕاپرسى ئەنجام دەدرێت و لەو بڕوایەش دایە لە سەدا 90 ى خەڵکى شارەکە دەنگ لە بەرژەوەندى بە هەرێمکردنی دەدەن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:11 خولهكه.