بەردەڕەش شارۆچکەیهکى خنجیلانەیە و دەکەوێتە سێ گۆشەى نێوان شارەکانى دهۆک و هەولێر و موسڵ و بەر لە 120 ساڵە بۆتە ناحیە کە ئەو کات سەربە شارى موسڵ بووه، بەڵام دواى ساڵى 1991 و سەرهەڵدان خرایە سەر شارى دهۆک و لە ساڵى 2008 بووە بە قەزا. ئێستا هەرسێ ناحیەى کەڵەک و دارەتوو و ڕۆڤیە و نزیکەى 100 گوند لە خۆدەگرێت. هەروەها بەردەڕەش دەکەوێتە نزیک چیاى مەقلوب و بنارى زورگى بەرەدەڕەشهوه.
ناوى بەردەڕەش کەوا لە چیەوە هاتووە، سەعید مەمۆزینى رۆژنامەوان و خاوەن پەرتوکێک لەسەر بەردەڕەش دەڵێت لە شاخێکى رەشەوە هاتووە.
لە بەشـێـکى تریشدا ناوبراو دەڵێت بەردەڕەش دەوڵەمەندترین ناوچەیە لە ڕووى کشتوکاڵ و ڕێژهیهکی زۆرى ئاوى سەرزەوى و ژێر زەوی ههیه و هەروەها نەوتیشی ههیه.
لە بارەى کاریگەرى داب و نهریتی عەشائیرى کە هێشتان لەو دەڤەرە هەر ماوە، هەر یەکە لە سەعید مەمۆزینى و سەعید بارانى ڕۆژنامەوان دەڵێن ئەو نەریتە بووهتە هۆى گەشە نەکردنى ناوچەکە لە ڕووى ڕۆشنبیری و فکریەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی درێژهی ڕاپـۆرتهكهی ئهمیر گۆران بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 4:48 خولهكه.