هەریەکە لە لیستى عێراقیە و گردبوونەوەى عێراقیون و پارتى ئیسلامى عێراقى و چەندین هێز و پارتى سیاسى دیکەى سووننى ئاینزا بە ڕێگاى لێداونى ڕۆژنامەوانى و بڵاوکردنەوەى بەیاننامەوە بە توندى ئیدانەى ئەو هەڵمەتە دەکەن کە چەند ڕۆژێکە بۆ دەستگیرکردنى سەرانى حزبى بەعسى ڕووخاو لە چەند شارێکى ناوەڕاستى عێراق دەستیپـێکردووە. بەیاننامەکان ئاشکرایان کردووە کەوا لە هەریەکە لە شارەکانى موسڵ و کەرکوک و دیاله و سەڵاحەدین و چەند شوێنى تریش دەیان لە کاربەدەستانى حزبى بەعسى پـێشو لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە دەستگیرکران کە هیچ فەرمانێکیش نەبووە بۆ دەستگیرکردنیان.
حەربى یاسین عوماش کە سەرۆکى خێلى لهێبەیه لە موسڵ ڕایگەیاند رۆژى چوارشەممە هێزێکى ئاسایش لە شارۆچکەى گەیارەى باشورى موسڵ 6 سەرکردەى باڵاى حزبى بەعسیان دەستگیرکردووە.
لە لاى خۆشیەوە ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە لێدوانیکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا هۆشدارى گەڕاندنەوە بۆ چوار گۆشەى تایفى دەدات و دەڵێت پـێویستە ئێمە سوود لە پسپۆرایەتى ئەو کەسانە وەربگرین و پـێـیانگەڕێنینەوە بۆ ناو ژیانى سیاسى و مەدەنى و بەشداری پێکردنیان لە پرۆسەى بنیاتنانەوەى وڵات بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکخراوى کۆچى نێونەتەوەیش ئەو بەرنامەیەى داڕشتووە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهکه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 7:08 خولهكه.