Accessibility links

له‌ موسڵ خۆکوژێـک ده‌کوژرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌


له‌ موسڵ خۆکوژێـک ده‌کوژرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌
له‌ موسڵ خۆکوژێـک ده‌کوژرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌

له‌ موسڵ خۆکوژێـک ده‌کوژرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌
له‌ موسڵ خۆکوژێـک ده‌کوژرێت به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌

پـێش ئەوەى خۆى بتەقێنێتەوە هێرشبەرێکى خۆکوژ کە پشتێنەیه‌کى بۆمبى لەخۆی بەستبوو لە لایەن هێزێکى ئاسایشى عێراق لە ڕۆژئاواى موسڵ کوژرا و هاوکات گەورەترین کارگەى بۆمبڕێژکردنى ئۆتۆمبیل دەستى بەسەرداگیرا.

موقەدم ڕەحیم جەبار گوتەبێژى هێزەکانى فرقەى دووى سوپاى عێراق لە موسڵ بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند هێرش بەرێکى خۆکوژ کە زیاتر لە 10 کێلۆ گرام ماددەىTNT ى لەشێوەى پشتێنە لەخۆی بەستبوو لەو کاتەى خۆى نزیک‌کردەوە لە خاڵێکى پشکنینى سەر بە هیزەکانى سوپا لە گەڕەکى ڕوفاعى ڕۆژئاواى موسڵ بەمەبەستى خۆتەقاندنەوە، لە لایەن پاسەوانانى بازگەکە تەقەى لێکرا و دەستبەجێ کوژرا و دواتر ئەو پشتێنە بۆمبیە پوچەڵ کرایەوە بەبێ ئەوەى بتەقێتەوە.

لە لایەکى ترەوە و بەپێى هەمان سەرچاوە، بە پشتبەستن بە زانیارى هەواڵگرى هێزەکانى سوپا، گەمارۆى ناوچەى پـیشەسازى گەڕەکى گۆکجەلیلى رۆژهەلاتى موسڵیان دا و لە ئاکامى پشکنینێکى ورد گەورەترین کارگە بۆ دروستکردنى بۆمبى لاڕێگا و بۆمبڕێژکردنى ئۆتۆمبیل دۆزرایەوە کە تیایدا دەستگیرا بەسەر 8 ئۆتۆمبیلى بۆمبڕێژکراو و 70 بۆمبى جۆراو جۆر. هاوکات خاوەنى کارگەکە کەوا بەرپرسى یەکەمى بۆمب ڕێژکردنى ئۆتۆمبیل بو لە موسڵ کە سەر بە رێکخراوى قاعیدە بوو لەگەڵ 6 گومانبارى تر دەستگیرکران.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG