پارێزگارى موسڵ ئاشکراى دەکات تەنها پرسى سنوورى ئیدارى پارێزگاکە خاڵى ناکۆکى نێوان موسڵ و هەرێمى کوردستان ماوە، ئەگینا سەرجەم خاڵە ناکۆکەکانى تر بەرەو چارەسەرى هەنگاویان بۆ نراوه.
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە راگەیاندراوێکدا لەو بارەیەوە دەڵێت پەیوەندیـیەکانى نێوان موسڵ و هەرێمى کوردستان بەرەو پـێشچونێکى زۆرى بە خۆیەوە بینیوە و لە چارەسەرى کێشەکان نزیک بووینەتەوە.
قەحتان سامى گوتەبێژى ڕەسمى پارێزگاى موسڵ لەو بارەیەوە بە دەنگى ئەمهریکاى گوت لە ماوەیهکى نزیکدا کفتوگۆى راستەوخۆ لە نێوان ئیدارەى موسڵ و حکومەتى هەرێم و هەردوو لیستى حەدبا و برایەتى نەینهوا دەستپـێدهکات و لە ئێستاشدا ئامادەکارى بۆ ئەو گفتوگۆیە دەکرێت و پـێش بینیش دەکات کۆبوونەوەى داهاتوو ئەنجامى باشى لێبکەوێتەوە و دەشڵێت تێگەیشتنێک لە لایەن هەردوو لا دروست بووە کەوا بەردەوامى کێشەکان خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات، چونکە بەرژەوەندى و چارەنووسى هەردوو لا پـێکهوه بەستراوەتەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی درێژهی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:35 خولهكه.