کێشە نەژادى و ئاینزایى لە شـاری موسڵ درێژەى هەیە. لە دواهەمین رووداوى کوشتن لەسەر ناسنامەى نەژادى ئەمڕۆ هاوڵاتیەک کە لە کەمینیەى شەبەکە لە ڕۆژهەلاتى شـاری موسڵ کوژرا . پـۆلیس هەواڵى کوشتنى ئەو هاوڵاتیە شەبەکەى بۆ دەنگى ئەمهریکا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کەوا بە چەکى بێ دەنگ کوژراوە.
مەلا سالم جومعە سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکارى شەبەک لەو بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمهریکا گوتى شەبەک بە گشتى ژیانیان لە مەترسیدایە و ئەو داواى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد کەوا هێزى زیاترى پێشمەرگە بۆ ناوچەکانیان بنێرن بۆ پارێزگارىکردن لە شەبەک.
سەبارەت بە دیاردەى چەکى بێ دەنگ و سەرچاوەى ئەو چەکە بێ دەنگە کەوا لە کوێوە چەکداران بەدەستى دەهێنن، کۆلۆنێل ساجد مەحمود ئەفسەرى فرقەى دووى سوپاى عێراق بۆ دەنگى ئەمهریکا گوتى سەرچاوەى ئەم چەکە بێ دەنگانە هەمووى ناوخۆى عیراقە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:36 خولهكه.