ڕووداوە ئاسایشیـیەکانى ناوچەى شەبەک نشین لە دەشتایى موسڵ کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە و نوێنەرى شەبەک لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ هۆشدارى دووبارە هەڵگیرساندنى جەنگى تایفى دەدات.
قوسەى عەباس لە لێدوانیکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا ڕووداوەکانى بەم دوایـیانە و ململانێی نێوان هێزە سیاسیـیەکان و کەم تەرخەمى هێزە ئاسایشیەکان دەسـپـێکێکى مەترسیدارە بۆ دووبارە هەڵگیرساندنەوەى جەنگى تایفى لە عێراق.
مەلا سالم جومعە سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکارى شەبەک ئاگایى دەداتە کاربەدەستانى هەرێمى کوردستان لە ڕووداوى زیاتر و داوا دەکات هێزى زیاترى پـێشمەرگە لە ناوچەکانیان جێگیر بکرێن.
ئەم کاردانەوانەش دواى ڕووداوەکەى ڕۆژى دووشەممە دێت کە لەئاکامى دوو تەقینەوەى خۆکوژى لە ناوچەى غەدیرى شەبەک نیشین لە رۆژهەڵاتى موسڵ کە بەهۆیانەوە لایەنى کەم 8 هاوڵاتى شەبەکى شیعە ئاینزا کوژران و زیاتر لە 20 ى تریش برینداربوون.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:27 خولهكه.