دواى ئەو گۆڕانکاریەى کە لە سەرکردەکانى سوپاى عێراق لە موسڵ کرا، پەیوەندیـیەکانى نێوان حکومەتى ناوخۆى و دەزگا ئاسایشیەکانى شارەکە ئاسایى بۆتەوە.
لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو کێشەکانى نێوان سەرکردەکانى سوپاى عیراق بە تایبەتیش هێزەکانى فرقەى دوو ئەوندە ئاڵۆزببون هه‌تا گەیشتبووە ئەو ئاستەى هێزەکەى سوپا چەند جارێک ڕووبەڕووى هێزەکانى پۆلیس بۆیەوە و هەڵیان کوتایە سەر ئەنجومەنى پارێزگا و هه‌تا دواجار هەوڵى کوشتنى پارێزگاریش درا.
دواتر بە بڕیارێکى سەرۆک وەزیران و وەزارەتى بەرگرى سەرکردەى فرقەى دوو و ژماریەک ئەفسەرى پایە به‌رزیش سزادران و ئاڵ‌وگۆڕیان پـێـکرا و ئێستا ئەو پەیوەندیـیە ئاسایى بۆتەوە. ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە لێدوانێـکىدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت کێشەکان گەیشتبووە ئاستێکى زۆر مەترسیدار کە چاوەڕوانى شەڕى خوێناوى لێدەکرا، بەڵام دواى ئەو گۆڕانکاریـیە پەیوەدیـیەکان ئاسایی بوونه‌ته‌وه و ئەو هێزە تازەیه سنوورى خۆی دەزانێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.