ئەندامانى لیستى برایەتى نەینهواى کوردەکان داواى قەرەبوى موچەى 3 ساڵى رابردووى خۆیان دەکەن و وەزارەتى داراییش ڕازى دەبێت.
لەگەڵ ئەوەى 3 ساڵ بوو ئەندامانى لیستى برایەتى کە ژمارەیان 12 ئەندامە بەهۆى کێشە لەگەڵ لیستى حەدبا بایکۆتى ئەنحومەنى پارێزگا و حکومەتى ناوخۆیى موسڵیان کردبوو و دەوامیان نەدەکرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو ئەندامانە داواى قەرەبوى موچەى 3 ساڵى رابردوو دەکەنەوە.
سێڤا بابە شێخ ئەندامى لیستى برایەتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت چونکە بایکۆتکردنەکە سیاسى بوو بۆیە داواى قەرەبوکردنەوەى موچە مافێکى ڕەواى خۆیانە. دەشڵێت لە چەند رۆژى رابردوودا وەزارەتى دارایى بەدەم داواکاریـیهکهیانهوه هاتووه و ڕەزامەندى لەسهر سەرفکردنەوەى موچەکانیان دەربڕیوه.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:35 خولهكه.