تەقینەوەى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو لە ڕۆژهەڵاتى موسڵ به لایەنى کەم 19 کوژراو و بریندارى لێدەکەوێتەوە. پۆلیس لە شارۆچکەى بەرتڵـڵە رایگەیاند تەقینەوەکە خۆکوژى بووه و ژمارەیه‌ک لە هاوڵاتیانى شەبەکى شیعە ئاینزاى کردۆته ئامانج.
مەلا سالم جومعە شەبەک، سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکارى شەبەک به دەنگى ئەمه‌ریکا گوت دوو ئۆتۆمبیل بۆ کاتى رێوڕەسمەکانى چلەى ئیمام حوسێن ئامادە کرابوون، بەڵام نەیانتوانى خۆیان بگەیه‌ننە شوێنى ڕێوڕەسمه‌که و ئەمڕۆ یەکێک لەو ئۆتۆمبیلانە تەقێندراوهتهوه. ناوبراو بۆ پاراستنى ناوچەکەیان داواى ڕەوانەکردنى هێزى زیاترى پـێشمەرگە دەکات.
زەنون یونس بەڕێوبەرى ناحیەى بەعشیقە به دەنگى ئەمه‌ریکا گوت هۆکارى بەردەوامى ئەو ڕووداوانە بۆ بوونى زیاتر لە هێزێک لەو ناوچەیە دەگەڕێته‌وه و دەشڵێت هەماهەنگى لە نێوان هێزەکاندا نیـیە.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز له زاری له‌یث حه‌بابه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی حه‌مدانیـیه ده‌گێڕێته‌وه که‌وا 8 کوژراوی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که بۆ نه‌خۆشـخانه‌که‌یان براون که بریتین له 4 ژن و 3 منداڵ و پـیاوێـک. هه‌روه‌ها 4 برینداریش گه‌یشـتوونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌که‌یان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:24 خوله‌كه.