نوێنەرانى موسڵ لە پەرلەمانى عێراق هەڕەشەى خۆپیشاندانى سەرتاسەرى لە پارێزگاکە دەکەن ئەگەر گیراوانى شارەکەیان ئازاد نەکرێن.
بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیهک پەرلەمانتارانى لیستى عێراقیە لیژنەیهکیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون به کەیسى ئەو گیراوانەى لە ماوەى دوو ساڵى رابردوو لە لایەن هێزەکانى تایبەتى بەغداوە دەستگیر کرابوون.
فەلاح حەسەن زێدان ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق سەر بە لیستى عێراقیە به دەنگى ئەمهریکا گوت ئەگەر حکومەت ئهو دوو داواکاریمان جێبهجێ نهکات که بریتین له ئازادکردنى گیراوانى شارەکە و پـێدانى دەسەڵاتى زیاتر بە پارێزگاکان، ئەوا ئایندەیهکى مەترسیدار تر بۆ عێراق بەڕێوەیە. دەشڵێت 25 ی ئەم مانگە واتە ساڵیادى خۆپـیشاندانەکانى ساڵى رابردوو کردومانەتە دوایـین مۆڵەت بۆ حکومەت.
فەلاح حەسەن زێدان ئاماژەى بەو ئایندە مەترسیدارە نەکرد، چونکە وەکو خۆى گوتى من نامەوێت پێش ڕووداوەکان بکەوم، بەڵام گوتى دوایـین ڕێگهچارەى مەدەنیانەمان ئەوەیە کە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێو نەتەوەیـیەکان بکەین ڕاستهوخۆ قسهی تیادا بکهن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:16 خولهكه.