ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له یه‌ک کاتدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیـک گرتووخانه‌ی بادۆش له ڕۆژئاوای شـاری موسڵ کوژران و برینداربوونی 18 که‌سی لێـکه‌وته‌وه.
نه‌قیب مازن جبوری گوته‌بێژی پـۆلیسی موسڵ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند کاتژمێر 8:30 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له جۆری ئۆپڵ ڤێکترا له ناو کۆمه‌ڵـگای نیشته‌جێبوونی کارمه‌ندانی گرتووخانه‌ی بادۆش(10 کیلۆمه‌تر ڕۆژئاوای شـاری موسڵ) ته‌قیه‌وه. دوای ته‌نها 2 خوله‌ک و پاش ئه‌وه‌ی شـوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م قه‌ره‌باڵغ بوو، ئۆتۆمبیلی دووه‌میش ته‌قیـیه‌وه. له ئاکامی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که 2 پاسه‌وانی گرتووخانه‌که کوژران که یه‌کێـکیان فه‌رمانده‌ی فه‌وجی فریاکه‌وتنی پـۆلیسی گرتووخانه‌که بوو و هه‌روه‌ها 16 که‌سی دیکه برینداربوون که پـێـنجیان هاوڵاتی سیڤیل بوون.
هاوکات به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌کانیش زیانی زۆری ماددی به ده‌وروبه‌ر و چه‌ندین خانوو و ئۆتۆمبیلیش که‌وته‌وه. ئه‌و گوته‌بێژه‌ی پـۆلیس ڕاشیگه‌یاند دوای ڕووداوه‌کان هێزه ئاسایشیـیه‌کان چوار ده‌وری شـوێنی ته‌قینه‌وه‌کانیان گه‌مارۆ دا و که‌وتنه ئاماده‌باشیدا و ده‌سـتیان کرد به پـرۆسه‌ی پـشـکنین و گه‌ڕان به دوای ئه‌نجامده‌ران، چونگه وه‌ک گوته‌بێژه‌که گوتی هه‌ردوو ماشێنه‌که خۆکوژی نه‌بوون به‌ڵکو به ڕێـگای ڕیمۆت کۆنتڕۆڵه‌وه ته‌قێنرابوونه‌وه. گوتیشی تاکو ئێسـتا ژماره‌یه‌ک که‌سی گومان لێـکراو له ده‌وروبه‌ری شـوێنی ڕووداوه‌کان ده‌ستگیرکراون و لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:31 خوله‌كه.