لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگى ئەمه‌ریکا دکتۆر محەمەد ئیحسان سەرۆکى نوێنەرایهتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا باس لە دوایـین گۆڕانکارى گۆڕەپانى سیاسى عێراق و کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
به‌ڕێز ئیحسان دەڵێت ڕۆژى پێنچشەممەى داهاتوو دوایـین مۆڵەتە بۆ مالیکى تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکات و ئەو خاڵانەى کە لە هەولێر و لە کۆبوونەوە پێنچ قۆڵیەکە ئامادەکران جێبەجێ بکات، بەڵام دەڵێت وه‌ها دیارە نورى ئەلمالیکى ئامادە نیـیە کێشەکان چارەسەر بکات، دەڵێت بۆیە مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانە یه‌کێـکه له بژاره‌کانی به‌رده‌م هاوپەیمانى نیشتیمانى.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.