دواى بڵاوبوونەوەى لە بەشێک لە شارەکانى باشورى عیراق، دراوى ساختە بە شێوەیکى بەربڵاو دەگاتە بازاڕەکانى شارى موسڵ.
لیژنەى دارایى و ئابورى لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵیش هەڵمەتێکی بۆ لەناوبردنى ئەو دراوە ساختانە دەستپـێکردووه و چەند کەسێک بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە دراوى ساختە دەستگیردەکرێن و دەستیش بەسەر دەیان ملیۆن دینارى عێراقى و بڕێکى زۆرى دۆلارى ئەمهریکیدا دەگیرێت.
مهحاسن حەمدون سەرۆکى لیژنەى دارایى و ئابورى لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ به دەنگى ئەمهریکای گوت ئەو دراوە ساختانە بەشى زۆریان لە وڵاتانى دراوسێى عێراق، وەکو سوریا و ئێران و تورکیا و لە هەندێـک شارى باشورى عیراق دەهێنرێنە ناو بازاڕەکانى موسڵهوه.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:32 خولهكه.