لە هەنگاوێـکی بێ پـێشـینه‌دا، پۆلیسى هەرسێ پارێزگاى موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار هەڵمەتێکى هاوبەشیان ده‌سـتپـێـکردووه بۆ کۆنترۆڵکردنى بیابان و ناوچە سنووریـیەکان بە مەبه‌ستى رێگرتن لە دزەکردنى چەکداران لە دەرەوەى وڵات بۆ ناو خاکى عێراق.
لە ماوەى دوو ڕۆژى رابردووی ئەو هەڵمەتەشدا ژمارەیه‌ک قاچاخچى کە چەکیان لە دەرەوەى وڵات هاوردەى ناو خاکى عێراق دەکرد و هەروەها ژمارەیه‌ک چەکدارى یاخیبووش دەستگیرکران.
عەلى فورەیجى فەرماندەى فرقەى دووى سوپاى عێراق لە موسڵ بە دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند هەرچەندە ئەو هەنگاوە درەنگ وەخت نراوه کە دەبوایە چەند ساڵێک لەمەوبەر ببوایه، بەڵام بە هەنگاوێکى باشى دانا و گوتى ژورێکى عەمەلیاتى هاوبەش لە نێوان پۆلیسى هەرسێ شارى موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار بە مەستى بەردەوامیدان و هەماهەنگکردن پـێکهێنراوە
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.