پانتایى ناڕەزایەتیـیەکان بەرامبەر بەردەوامى تۆپـبارانکردنى سنوورى هەرێمى کوردستان لە لایەن هەردوو وڵاتى تورکیا و ئێران هەروا دێت و فراوانتر دەبێت.
ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵیش هاتە دەنگ و بە توندى مەحکومى ئەو دەستدرێژیانە دەکات بۆ سەر خاکى عێراق لە سنوورى هەرێمى کوردستانهوه. عەبدولڕەحیم شەمەرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە ئەنجومەنى پارێزگا به دەنگى ئەمریکای گوت پـێویستە خاکى عێراق لە هەموو لایەکیەوە بێتە پاراستن بە ڕێگاى سوپاکەیەوە لەسەر سنورەکانى بڵاوەبکرێت و بەرپەچى هەموو دەستدرێژیـیەکانى بدرێتەوە و هەروەها دەڵێت لە هەموو حاڵەتێک پێویستە هەماهەنگى لە نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەند هەبێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى سەر سنوور. دەشڵێت ئێمە وەکو ئەنجومەن وێڕاى ئیدانەکردنى ئەو دەستدرێژیـیانە ئامادەیى خۆشمان دەردەبڕین بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک بە تایبەتى بۆ ئاوارەبوان و لێقەوماوان.
قەحتان سامى وتەبێژى پارێزگاى موسڵیش به دەنگى ئەمریکای گوت پارێزگار هەست بە نیگەرانى دەکات بەرامبەر بەو هێرشانە و کوشتن و ئاوارەبوونى هاوڵاتیانى سیڤیل هەروەها ئامادەیشى دەربڕیوە بۆ یارمەتىدانى لێقەوماوان.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:59 خولهكه.