Accessibility links

هاوڵاتیەکى ئێزیدى و ژنەکەى بەهۆى هێرشێک لە شارۆچکەى شەنگال ده‌کوژرێن


هاوڵاتیەکى ئێزیدى و ژنەکەى بەهۆى هێرشێک لە شارۆچکەى شەنگال ده‌کوژرێن
هاوڵاتیەکى ئێزیدى و ژنەکەى بەهۆى هێرشێک لە شارۆچکەى شەنگال ده‌کوژرێن

پـۆلیس لە شارۆچکەى شەنگال بە دەنگى ئەمه‌ریکاى رایگەیاند شەوى دووشه‌ممه‌ چەند چەکدارێکى نەناسراوى دەمامک گیراو لە شارۆچکەى سیبا شێخ خدرى سەر بە قەزاى شەنگال هێرشیان سەر خانەوادەیه‌کى ئێزیدی کرد و بە چەکى بێ دەنگ سەرۆکى خێزانەکە و ژنەکەیان کوشت و منداڵێکى تەمەن 5 ساڵانیشیان بریندارکرد.

لەگەل ئەوەى پۆلیس دەستى بە لێکۆلینەوە کرده‌وە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێرشبەران نەناسراون و هۆکارى ڕووداوەکەش نازانرێت.

خدر بلکانى بەڕێوبەرى ناحیەى سیبا شێخ خدر به‌ دەنگى ئەمه‌ریکای گوت لێکۆڵینەوە دەستیپێـکردوە، بەڵام هه‌تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

لە ڕووداوێکى ترى ئاسایشـیدا لە شارۆچکەى عەیازیەى رۆژئاواى موسڵ موختاری گەرەکێک بە گولـلەى یاخیبوان کوژرا. لە ناوچەى باب جەدیدی ناوەڕاستى موسڵ بەهۆى دەستڕێژى گولـلە بە چەکى بێ دەنگ لە بازگەیـیه‌کى پشکنینى سوپاى عێراق دوو سەرباز کوژران.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:33 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG