ئامینه کاکه باوه ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید نامه‌یه‌کی ناردوه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و مناڵه کوردانه‌ی له تورکیا به تاوانی تێرۆریزم گیراون.
خانم ئامینه ده‌ڵێت له‌و نامه‌یه‌دا داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کردوه هه‌ڵوێستی وڵاته‌که ڕابگه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر به‌و وه‌ک ده‌ڵێت پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مناڵان ده‌کرێن له تورکیادا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئامینه کاکه باوه باس له‌وه‌ش ده‌کات که هه‌میشه، ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی وه‌کو سویدیشدا به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کان له پێش مه‌سه‌له‌کانی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:51 خوله‌كه.