هێزه بیانیه‌کان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه که‌وتونه‌ته لێدانی بنکه سه‌ربازیه‌کانی له‌شکری لیبیا ،وه‌ک جێبه‌جێکردنی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین له لیبیادا.
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت وا پێشبینی ده‌کرێت له به‌ره‌نجامی ئه‌و هێرشانه گۆڕانکاری بێته ئاراوه و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریانه‌ش ئامانجی خۆی بپێکێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تیش نه‌بێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌و هه‌رێمی دژه‌فڕینه‌ی له لیبیا داده‌نرێت به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌ڵێت به پێی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا له ئارادایه جیاوازیه‌ک هه‌یه له‌و هه‌رێمه‌ی دژه فڕین‌دا که له عێراق هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیبیا.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 9:54 خوله‌که.