دره‌نگانێکی هه‌ینی له‌ڕووداوی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ههلیکۆبتهرێکی سه‌ربازی له ناوچه‌ی (لۆگار) له‌باشووری کابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان سه‌ربازێکی ئه‌مریکا گیان له‌ده‌ست ده‌دات و 6 یکه بریندار ده‌بن.
له بڵاوکراوه‌یه‌کدا له‌مباره‌یه‌وه هاتوه، ڕووداوه‌که ده‌رئەنجامی کاری دووژمن نه‌بوه و ناوچه‌ی که‌وتنه‌خواروه‌ی ههلیکۆبتهرهکه پاڕێزراوه.
هه‌روه‌ها له‌بڵاوکراوه‌که‌دا هاتوه " بۆ ده‌ستنیشانکردنی ڕاستی زیاتر لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌کرێت و له‌مباره‌یه‌وه وه‌رده‌کاری زیاتر به‌پێی پێویست بڵاوده‌کرێته‌وه".
ئه‌م ڕووداوه لە کاتێکدایه کە هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستانه وه‌ک به‌شێک له ستراتیجیه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی نوێ بۆ ئەوەی توانای جەنگ دژی تالیبان و یاخیبووان بەهێز بکەن.