له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردندا له تورکیا، جه‌هه‌په که یه‌کێکه له پارته سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆپزسیۆن له تورکیادا، گوتاری سیاسی خۆی گۆڕیوه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنیشی.
ئه‌مبه‌رین زه‌مان ، ڕۆژنامه‌وان و ئابوریناسی تورک ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده به‌شداری پێکردنی هه‌ندێک له گومانبارانی ئه‌رگه‌نه‌کون وه‌ک کاندید بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه کارێکی ناهه‌مواره و له جێی خۆیدا نه‌بووه ، به‌ڵام با سه‌نگیی زیاتر بخرێته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه پۆزه‌تیفه‌کانی ناو جه‌هه‌په.
ئه‌مبه‌رین زه‌مان ده‌شڵێت پێده‌چێت یه‌کێک له مشت و مڕه گه‌رم و گوڕه‌کانی ناو په‌رله‌مانی نوێی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستوری وڵاته‌که بێت که تایبه‌ته به پێناسه‌کردنی هاووڵاتی بوون له تورکیادا.
ئه‌م ڕۆژنامه نوس و ئابوری ناسه‌ی تورکیا ده‌شڵێت، ده‌شێت له په‌رله‌مانی نوێی تورکیادا کورده‌کان بببنه خاوه‌نی نزیکه‌ی سی کورسی په‌رله‌مان و هه‌رچی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیشه وه‌ک ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه بتوانێت دوو له‌سه‌ر سێی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا مسۆگه‌ر بکات ، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) که بۆنی ناسیۆنالیزمی لێدێت ، له‌وانه که گوتبووی ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بگیرایه ، ئه‌وا داوی له‌سێداره‌دانی ده‌کرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌مبه‌رین زه‌مان ده‌ڵێت ، کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی دروستکردووه به‌سه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه و هه‌روه‌هاش گومانه‌کانی زیاد کردوه له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان و ئابوریناسی تورک ئه‌مبه‌رین زه‌مان، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:36 خوله‌که.