ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌یران و ململانێی سیاسی وڵاته‌که به‌رده‌وام بێت ئه‌وا مه‌ترسیه‌کانی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه بۆ بار و دۆخی شه‌ڕی ناوخۆ زیاد ده‌کات.
له گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت پـێشتر وا له هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوانرا که زۆر گرنگه بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراقدا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و گومانه دروستبوه که ده‌بوایه بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا سه‌قامگیر بوایه ئه‌وجا هه‌ڵبژاردن بکرابا.
ده‌توانن گوێبیستی گفت‌و‌گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی6:41 خوله‌که.