ژنان و ئافره‌تانی کورد له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه له شاری دیاربه‌کر له تورکیا کۆبونه‌ته‌وه بۆ به‌شداری کردن له کۆنفرانسێکی تایبه‌تدا به مه‌سه‌له‌کانی ژنانه‌وه. ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق وئه‌ندامی به‌شدار له‌م کۆنفرانسه‌ی دیاربه‌کردا به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت، ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م کۆنفرانسه لێک نزیک کردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچونه‌کانه بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی چه‌ترییه بۆ ژنان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئاخاوتوه و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.