هه‌ڵوێستی تورکیا بۆ میوانداریکردنی تارق ئه‌لهاشمی کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌م کاردانه‌وانه‌ش هه‌ر ته‌نها له لایه‌ن ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کانه‌وه نه‌بوون له په‌رله‌مانی عێراقدا.
عالیه نوسه‌یف جاسم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقیه‌ی سپی ده‌ڵێت ئانکه‌ره سه‌رکێشی ده‌کات و به‌و هه‌ڵوێسته‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.
خانم نوسه‌یف جاسم، جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی تورکیا داڵده‌ی که‌سێک ده‌دات که له لایه‌ن یاساوه داواکراوه ، بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته تورکیا ئاست و به‌های بازرگانی و کارداریه‌کانی خۆی به هێند وه‌ربگرێت به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی عێراقیه‌ی سپی ، که پێشتر له لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی جیابووه‌وه باسیش له‌وه ده‌کات کێشه‌ی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق، دۆسێیه‌کی یاساییه نه‌ک سیاسی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عالیه نوسه‌یف جاسم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقیه‌ی سپی، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.