عه‌لی ئه‌رکه‌وازی : مه‌به‌ست له کاندید کردنم بۆ په‌ڕله‌مانی سوید یارمه‌تی دانی هاوڵاتیانم و بێگانه‌کان
هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ په‌ڕله‌مانی سوید له 19/9 دست پێ ده‌کات و ژماره‌یه‌ک له کورده دانیشتوه‌کانی ئه‌و وڵاته خویان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژاردوون. عه‌لی ئه‌رکه‌وازی که یه‌کێک له‌و 8 کاندیده کوردانه‌دایه، له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه نزیکه‌ی 12 ساڵه له سوید جوه‌ته ناو کار‌و باری ڕامیاری به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی کورده‌کان و هاوڵاتیانی عیراقی، چ کورد وه یاخود عه‌ره‌ب و داخوازیه‌کانیان به په‌ڕله‌مانی سوید.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:46 خوله‌که.