عه‌لی ئه‌لعه‌لاق ، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێویسته لیستی ئه‌لعێراقیه وابه‌سته‌ی بڕیاری دادگای باڵا بێت که دان نراوه به‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی گه‌وره‌ترین لیستی ناو په‌رله‌مانه و ده‌شڵێت لیستی ئه‌لعێراقیه هیچ بژاره‌یه‌کی تری نییه بێجگه له‌وه‌ی له ده‌ستور یاخی بێت یان دژی ده‌ستوری عێراق بوه‌ستێته‌وه یانیش یاخیبوونی خۆی به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌لعه‌لاق ده‌شڵێت ده‌بێت لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌وه بزانن که هه‌روادێ و کات به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه و گه‌لی عێراق پێویستی به خزمه‌تگوزاریه و ده‌شبێت ئه‌وه‌ش بزانرێت که پۆسته سه‌ره‌کیه‌کان هه‌مویان هه‌مان گرنگییان هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌لعه‌لاقدا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:17 خوله‌که.