ئۆپـۆزسیۆنی جه‌زائیری په‌سنی خۆپـیشـاندانێـکی کرد له جه‌زائیری پایته‌خت وێڕای ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار پـۆلیس ئه‌و خۆپـیشـاندانه هه‌ر ئه‌نجام درا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش نزیکه‌ی 2 هه‌زار چالاکوان له مه‌یدانی یه‌کی مایۆ ڕێپـێوانیان سـازکرد و داوای له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادانی سه‌رۆکی وڵات عه‌بدولعه‌زیز پـۆته‌فلیقه‌یان ده‌کرد، ئه‌و ڕێـپـێوانه‌ش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵـدانه‌کانی میسر و تونس هاندراون.
حکومه‌تی جه‌زائیر نزیکه‌ی 30 هه‌زار پـۆلیسی ڕه‌وانه‌ی مه‌یدانه‌که کردووه، له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕێـگه‌گرتن له هه‌رچ خۆپـیشـاندانێـکی ئۆپـۆزسیۆن.
پـۆلیس ڕێـگای له چالاکوانه‌کان گرتبوو ئه‌وانه‌ی گه‌یشـتبوونه مه‌یدانه‌که بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه ده‌ست به ڕێـپـێوانه‌که بکه‌ن بۆ سه‌رانسه‌ری پایته‌خت.
ڕێـکخه‌ران ده‌ڵێن پـۆلیس بڵاوه‌ی به ڕێـپـێوانه‌که کردووه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک.
چه‌ند شه‌ڕێـکی بچوکیش له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران ڕوویانداوه و ژماره‌یه‌ک چالاکوان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتگیرکران، به‌ڵام ڕاپـۆرتی توندوتیژی نه‌دراوه.
ئۆپـۆزسیۆنی جه‌زائیر ئه‌م ڕێـپـێوانه‌ی به سه‌رکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م داوه.
شایانی باسه خۆپـیشـاندان له جه‌زائیری پایته‌ختی وڵاته‌که قه‌ده‌غه‌یه به‌پـێی یاسای ته‌نگه‌تاوی 19 سـاڵه.