میلیشیای گومان‌لێکراو له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی پایته‌ختی جه‌زائیر ده‌ستڕێژیان له بنکه‌یه‌کی له‌شکری کردووه و له ئاکامدا به‌لای که‌م 13 سه‌ربازی جه‌زائیری کوژراون.
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه به‌رپرسانی ئاسایشی و هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی جه‌زائیری ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشی چه‌کداران بۆ سه‌ر بنکه له‌شکریه‌که به‌لای که‌م یه‌ک له هێرشبه‌ران کوژراوه. هێرشه‌که له دره‌نگانێکی دوێنێدا کراوه له‌و ده‌مه‌ی عه‌بدول عه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ی سه‌رۆکی جه‌زائیر له گوته‌که‌یدا بۆ سه‌رجه‌م وڵات زنجیره‌یه‌ک چاکسازی ده‌ستوری راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێس رایگه‌یاند له زاری به‌رپرسانی جه‌زائیری که ده‌گێڕێنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات شوێنی رووداوه‌که‌یان پشکنیوه که 130 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دوره و ئه‌م ناوچه‌یه نزیکه له ناوچه‌ی دارستانی ناسراو به یاقورین که حه‌شارگه‌ی ئه‌ندامانی گروپی قاعیده‌یه.
له گوته‌که‌یدا سه‌رۆک بۆته‌فلیقه گوتی به‌نیازم یاساکانی هه‌ڵبژرادنی وڵات بگۆڕم و هه‌روه‌ها بژارکاری له ده‌ستوردا و هه‌روه‌ها مسۆگه‌رکردنی سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌نه‌کانی ئازاد و ڕه‌وایانه له ئاینده‌دا، که سه‌رجه‌م ئه‌م کارانه له به‌رژه‌وه‌ندی پته‌وکردنی ڕه‌وشه‌کانی وڵاتن به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو.