Accessibility links

ئەلبانیا باڵیۆزی ئێران و دیبلۆماتکارێکی دیکە لە وڵاتەکە دەردەکات


سەرۆک وەزیری ئەلبانیا ئێدی ڕاما

وەزارەتی دەرەوەی ئەلبانیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی باڵیۆزی ئێران و دیبلۆماتکارێکی دیکەی دەرکردووە بەهۆی زیان گەیاندنیان بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەوە.

ئەلبانیا ناوی دوو دیبلۆماتکارەکەی ئاشکرا نەکرد یاخوو کەی دەریکردوون، بەڵام بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند لەگەڵ هاوبەشەکانیدا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بڕیارەکەیان تاوتوێ کردووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئەلبانیا دەربڕی. جێی ئاماژەیە بۆڵتن ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا سەبارەت بە کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران.

بۆڵتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسی " هەر ئێستا سەرۆک وەزیری ئەلبانیا ئێدی ڕاما باڵیۆزی ئێرانی دەرکرد، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ڕابەرانی ئێران کە پشتیوانیان لە تیرۆر هەر وا بە ئاسانی لەبیر ناکرێت. ئێمە لە پشت سەرۆک وەزیری ئەلبانیا ڕاما و گەلی ئەلبانیداین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتارە سەرکێشییەکانی ئێران لە ئەوروپا و سەرتاسەری جیهاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG