Accessibility links

دادگایەکی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی ئەو دوو قاچاغچیـیەی دا کە هۆکاری مەرگی ئالان کوردی بوون


لە پەیوەندی بە کەیسی خنکانی ئالان کوردی و چوار کۆچبەری دیکە لە نزیک کەنارەکانی تورکیا، دادگایەکی ئەو وڵاتە بڕیاری دا 2 کەسی سوری بۆ ماوەی 4 سـاڵ و 2 مانگ زیندانی بکرێن بە تاوانی بە قاچاغبردنی کۆچبەران.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند دادگاکە تاوانی بە قاچاغبردنی مرۆڤی ئاڕاستەی ئەو دووانە کردووە، بەڵام بە گوناهباری دانەنان لەوەی بەهۆی کەم‌تەرخەمیکردنی بە مەبەست بووبێتە هۆی خنکاندنی ئەو 5 کۆچبەرە.

لەوەتای خنکانی ئالان کوردی و دایکی و برایەکی لە مانگی نۆ لەو کاتەی هەوڵیان دابوو بە بەلەم بەرەو یۆنان بڕۆن، یەکێتی ئەوروپا کەوتووەتە قەیرانەوە بەهۆی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سەدان هەزار کۆچبەرەی ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئالان کوردی تەمەن 3 ساڵ بە خنکاوی ، وەهای کرد کاردانەوەیەکی توندی لێبکەوێتەوە و وڵاتانی ئەوروپا بە ناچاری بە دەیان هەزار کۆچبەر و پەنابەر بگرنە خۆیان.

XS
SM
MD
LG