Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: ئەبو عومەر ئەلشیشانی کوژراوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا شەوی دووشەممە پـشـتڕاستی کرد ئەبو عومەر ئەلشیشانی کوژراوە بەو هێرشە ئاسـمانیـیەی هاوپەیمانان کە لە 4 ی ئەم مانگی سێـیە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.

جێف دەیڤس گوتەبێژی پەنتاگۆن گوتی "بڕوامان وایە ئەلشیشانی بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەسـتدابێت."

کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن ناوبراو کە بە "وەزیری شەڕ" ناسرابوو، لە نزیک شارۆچکەی شەدادی لە باشوری حەسەکە لێی درابوو.

هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەبو عومەر ئەلشیشانی زۆر بە سەختی برینداربووە و گواستویانەتەوە بۆ بنکەیەکی داعش لە ڕەققە تاوەکو چارەسەری پـزیشکی بۆ بکرێت.

ناوبراو ناوی ڕاستەقینەی تەرخان تەیمورزۆڤیچ باتیرشاڤیلی و چیچانیـیەکی خەڵکی جۆرجیای ڕووسیا بوو، ئەگەر بەرپـرسی یەکەمی لەشکری داعش نەبووبێت، ئەوا هیچ گومانی تێدا نیـیە لە فەرماندە باڵاکانیان بووە.

پـێشتر ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو هەر کەسێـک زانیاری لەسەر ئەبو عومەر ئەلشیشانی بدات و بـبێتە هۆی دەسـتگیرکردنی یان کوشتنی ئەوا 5 ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت.

XS
SM
MD
LG