مه‌لایه‌کی ڕادیکاڵی که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌دایکبووه داوا له‌و موسڵمانانه ده‌کات که له له‌شـکری ئه‌مه‌ریکادا کار ده‌که‌ن تا سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له عێراق و ئه‌فغانسـتان بکوژن.
له‌و فلیمه ڤیدیۆیییه‌دا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی ڕه‌وایی داوه به کوشـتنی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به ملیۆنان خه‌ڵـکی سیڤیلی موسڵمانیان له عێراق و له ئه‌فغانسـتان کوشـتووه.
له‌و فلیمه ڤیدیۆیییه‌دا ئه‌و مه‌لا ڕادیکاڵه سـتایشی نیزاڵ حه‌سه‌نی کردووه، واته ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی سـاڵی پار 13 که‌سی کوشت له فۆرت هود و واشی ناودێرکردووه که کارێـکی قاره‌مانانه‌ی کردووه.
له مانگی ڕابردوودا کاربه‌ده‌ســتانی ئه‌مه‌ریکایی گوتوویانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا CIA بۆ گرتن یان کوشـتنی عه‌وله‌قی که کارگێڕێـکی ئه‌لقاعیده‌یه و له دایک و باوکێـکی یه‌مه‌نی له ئه‌مه‌ریکا له‌دایکبووه.
بڕوا وایه عه‌وله‌قی له شـاخه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن خۆی حه‌شـار دابێت.