شه‌وى رابردوو، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش له پارێزگاى ئیدلب ى سوریا، له‌لایه‌ن هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكیه‌وه كوژرا. دانۆڵد تره‌مپ ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش، رایگه‌یاند"هه‌واڵێكى گرنگ له ئارادایه."
پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه گرنگه‌كه له‌لایه‌ن دانۆڵد تره‌مپه‌وه، میدیا جیهانیه‌كان، هه‌واڵى كوژرانى به‌غدادیان له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌مه‌ریكیه‌وه بڵاوكرده‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت "كوژرانى ئوسامه بن لادن كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له سه‌ر لاوازبوونى رێكخراوى قاعیده هه‌بوو، بۆیه كاریگه‌رى كوژرانى به‌غدادیش له‌سه‌ر داعش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت."
گوتیشى"داعش كه به‌غدادى فه‌رمانده‌یى ده‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌بوو له‌سه‌ر دونیا، بێگومان كوژرانى، بێ كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر ئاینده‌ى رێكخراوه‌كه."
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، پێشتر یه‌كێك بوو له به‌رپرسانى گروپه توندره‌وه ئیسلامیه‌كان، دواى ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه، دواتر كاتێك ئازادكراوه، جارێكى تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نێو گروپه ئیسلامیه‌كان و له ساڵى 2014 رێكخراوى داعشى دامه‌زراند.
هه‌رچه‌نده ناوى سه‌ركرده‌یه‌كى توركمانى ته‌له‌عفه‌رى داعش، وه‌كو جێگره‌وه‌ى به‌غدادى ده‌هێنرێت، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه، كوژرانى به‌غدادى یه‌كسانه به پوكانه‌وه‌ى داعش.
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، پێیوایه حیزب و رێكخراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌داعشیشه‌وه دامه‌زراوه نین، بۆیه كاتێك سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كوژرێت، توشى شڵه‌ژان و سه‌رلێشێواوى ده‌بن.
ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت "كوژرانى به‌غدادى كاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى ئه‌و رێكخراوه له ئه‌وروپا و ئه‌فریقاش ده‌بێت، بۆیه داعش تا خۆى رێكده‌خاته‌وه كاتى زۆرى ده‌وێ."
له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا، ده‌یان سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش له عێراق و سوریا كوژراون و ده‌ستگیركراون، به‌ڵام كوژرانى هیچكام له‌و سه‌ركردانه، هێنده‌ى كوژرانى به‌غدادى كاریگه‌ر نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچى به‌هۆى له‌ده‌ستدانى ناوچه‌كانى عێراق و سوریا، په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌غدادى له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ى بچڕابوو، به‌ڵام ناو به‌ناو له‌رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆیى و تۆمارى ده‌نگیه‌وه، په‌یامى پێده‌گه‌یاندن و كاری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌یان ده‌كرد.
نه‌جات حسێن كه له‌كاتى شه‌ڕى داعش دا له عێراق، یه‌كێك بوو له‌فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، پێیوایه داعش بۆ جێگره‌وه‌ى به‌غدادى به‌دیلى زۆره، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت"كوژرانى به‌غدادى له‌ڕووى مه‌عنه‌ویه‌وه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش ده‌بێت."
گوتیشى"به‌غدادى واته داعش، بۆیه به‌كوژرانى گورزێكى گه‌وره به‌ر ئه‌و رێكخراوه كه‌وتووه."
له ساڵى 2014 به‌غدادى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام راگه‌یاند، به‌شێكى زۆر له لایه‌نگرانى رێكخراوى قاعیده و گروپه توندڕه‌وه‌كانى تر، ره‌تیانكرده‌وه په‌یمانى پێبده‌ن، به‌ڵام به‌هێزبوونى داعش،به‌غدادى كرده ئه‌مرى واقیع.
كاتێك له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوه‌كه‌یدا، به‌غدادى له موسڵ ى دووه‌م گه‌وره‌شارى عێراق ده‌ركه‌وت و وتارى هه‌ینى دا، گومانه‌كانى پێشووترى هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانى گروپه توندڕه‌وه‌كان ڕه‌وینه‌وه، به‌وه‌ى به‌غدادى ناوێكى بێ ناوه‌ڕۆك بێت.
ئیسماعیل حه‌دیدى كه‌سایه‌تى دیارى عه‌ره‌بى سونه، پێیوایه جێگره‌وه‌ى به‌غدادى كه‌سێكى به‌هێز نابێت، ده‌ڵێت"به نه‌مانى به‌غدادى، داعش له‌ڕووى سه‌ربازیه‌وه ته‌واو لاواز ده‌بێت، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانیان هێشتا مایه‌ى مه‌ترسین."
كوژرانى به‌غدادى، له‌كاتێكدایه كه داعش ته‌واو لاواز بووه و چه‌كداره‌كانیشى په‌رت و بڵاو بوونه‌ته‌وه، بۆیه له‌مه‌ودوا جێگره‌وه‌ى به‌غدادى زۆرترین زومى له‌سه‌ر ده‌بێت، به‌وه‌ى رێكخراوه‌كه هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه یاخود به‌ته‌واوه‌تى ده‌یپوكێنێته‌وه.