بەرپرسێکی عێراقی بە ڕۆیتەرزی وت بەهۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە کە تیایدا ئوتومبێلێکی مینڕێژکراو بەکارهاتووە لە خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی شاری قائیم لە پارێزگای ئەنبار 8 کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون.
بەرپرسەکە وتی خاڵە پشکنینەکە سەرباز و چەکدارەکانی دیکەی لێبووە کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانیان لێدەکرێت. وتیشی هێرشەکە بۆتە هۆی کوژرانی پێنج چەکدار و سێ هاوڵاتی مەدەنی.
وتیشی ژمارەی کوژراوان لەوانەیە زیاتر ببێت چونکە هەندێک لە بریندارەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز