Accessibility links

ئەردۆغان دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی داوود ئۆغڵو پەسەند دەکات


سەرۆکی تورکیا دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی سەرۆک وەزیر ئەحمەد داوود ئۆغڵوی پەسەندکرد و ڕایسپاردووە کارەکانی حکومەت ڕایی بکات هەتا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پـێـکدەهێنرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ئەم داوایەی پەسەندکر لە پاش ئەوەی ئەنجامە نافەرمیـیەکان نیشـانیان دا پارتی ئاکەپە نەیتوانیوە دەنگی پـێویست بەدەسـت بهێنێت تاوەکو بە تەنها حکومەتی داهاتوو پـێـکبهێنێت.

بەپـێی دەسـتوری تورکیا پارتە براوەکانی هەڵبژاردنەکە ماوەی 45 ڕۆژیان هەیە تاوەکو لە نێوان خۆیاندا ڕێبکەون بۆ پـێـکهێنانی حکومەتی نوێ بە شێوەیەک کە لە پەرلەماندا بواری پەسەندکردنی هەبێت. ئەگەر بێت و لەم ماوە دیاریکراوە نەتوانن ئەو کارە بکەن، ئەوا سەرۆکی وڵات دەتوانێت داوای سـازکردنی هەڵبژاردنێـکی نوێ بکات.

XS
SM
MD
LG