Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە یەمەن 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژران


دانیشتوانی ناوچەکە و تیمەکانی فریاکەوتن وتیان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو هاوپەیمانێتییەوە کە سعودیە ڕابەرایەتی دەکات لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2015 دا هاوپەیمانێتی سەربازیی بە ڕابەرایەتی سعودیە هاتنە یەمەنەوە ولەدژی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران جەنگان، وەکو پشتیوانیەک بۆ حکومەتەکەی سەرۆکی یەمەن عەبد ڕەبە مەنسور هادی کە حوسییەکان ناچاریان کرد وڵاتەکە بەجێ بهێڵێت.

هاوپەیمانێتییەکە کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە لە یەمەن لە دژی حوسییەکان بەڵام لەو هێرشانەدا هاوڵاتیانی مەدەنیش کوژراون سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکە ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج. هەروەها پارێزگای سەعدە شو‌ێنی سەرەکی حوسییەکانە کە دەستیان گرتووە بەسەر زۆربەی ناوچەکانی باکووری یەمەندا.

تیمەکانی فریاکەوتن دەڵێن هێرشێکی ئاسمانی ماڵێکی وێران کردووە لە گوندی وەلەد عامر.

ئەم جەنگەی ناوخۆی یەمەن بۆتە هۆی کوژرانی نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی و بێ ماڵ و حاڵکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی دیکە و وڵاتەکەی بردۆتە لێواری برسێتیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG