وتەبێژی نەخۆشخانەیەکی لیبیا لە تەڕابلسی پایتەخت وتی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی سەر بە حکومەتی لیبیا پێنج پزیشک کوژران و بەلایەنی کەمەوە هەشت یاریدەدەری پزیشکی دیکە برینداربوون.
جێی ئاماژەیە دوای لەناوبردنی دەسەڵاتی سەرۆکی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2011 دا ئاژاوە و توندوتیژی باڵی بەسەر لیبیادا کێشایەوە. هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا " سوپای نیشتیمانی لیبیا " بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵی تەڕابلسی پایتەختی لیبیا بکەن و بەڵام تاوەکو ئێستا لە دەوروبەری تەڕابلس هێزەکانی حکومەتی لیبیا بەرهەڵستی هێرشەکانی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دەکەن و ڕێگەیان نادەن بێنە ناو شارەکەوە.
حکومەتی تەڕابلس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکە دەکات و هێزەکانی حەفتەری تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئاسمانییە.
وتەبێژی نەخۆشخانەکە مالیک مورسیت بە ڕۆیتەرزی وت نەخۆشخانەکە یارمەتی پزیشکی ئەو هێزانە دەدات کە هاوپەیمانی هێزەکانی حکومەتی لیبیان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز